بەم سودەی زەردێنەی هێلكەتان زانیوە؟

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك خواردنی هێلكە سودی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە، بە تایبەت زەردێنەكەی.

توێژینەوەكە لە كەنەدا ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە زەردێنەی هێلكە بڕێكی زۆر مادەی كارۆتین تێدایە، كە سوڕی خوێن چالاك دەكات، ئەمەش مرۆڤ لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەكان دەپارێزێت.

توێژینەوەكە لەسەر 1200 كەس ئەنجام دراوە كە تەمەنیان لە نێوان17 بۆ  61 ساڵدایە، دەكەوتووە كە مادەی كارۆتین بۆ گەشەی مرۆڤ زۆر گرنگە بە تایبەت لەدوای تەمەنی چواردەساڵی.

لێكۆلێنەوەكە ئاماژە بەوەش دەدات كە زەردێنەی هێلكە دەبێتـە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری جگەرەكێشان.



PM:01:46:24/07/2016