ڕەنگی تەکسی دەگۆڕێت

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بە گوێرەی بڕیارێکی وەزارەت لە هەر شارەی هەرێم ڕەنگی تەکسیاکان جیاواز دەبێت.

لە لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی ئەڤرۆ بڵاویکردووەتەوە ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەوەی تەکسی هیچ شارێک نەتوانێت لە شارێکی دیکە کاربکات ئەوا وەزارەت بڕیاری داوە ڕەنگی تەکسییەکانی هەر شارە دیاری بکات.

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە کە لەسەر تەکسییەکان دەنوسرێت کە تەکسی چ پارێزگایەکە.




AM:09:34:25/07/2016