" بەرێگای نایاسایی لە سلێمانی کۆمپانیایەک نیو ملیۆن دۆلار دەخوات"

دوو پەرلەمانتاری گۆڕان گەندەڵی کۆمپانیایەک لە سلێمانی ئاشکرا دەکەن کە نیو ملیۆن دۆلاری لە بەرێگای نایاسایی لە بانک راکێشاوە".

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی، عومەر عیانەیەت ئەندامی پەرلەمانی گۆڕان رایگەیاند"پاش بەدواداچونێكی چڕوپڕ لەگەڵ هاوڕێی بەڕێزم دكتۆر شێركۆ حمەامین، گەیشتینە ئەو راستیەی كە بە نوسراوێكی نایاسایی لە فەرمانگەیەكی سلێمانیەوە بۆ بانكێكی سلێمانی نزیكەی نیو ملیار دینار بە كاش راكێشراوە بۆ كۆمپانیایەك كە هیچ گریًبەستێكی لەگەڵ ئەو فەرمانگەیە و هیچ فەرمانگە و وەزارەتێكدا نیە"ز
عومەر عینایەت دەڵێت" لەکاتێکدا ئەم کۆمپانیایە بەو رێگا نایاساییە نیو ملیۆن دۆلار پارەی کاشی راکێشاوەو كەچی هەزاران پڕۆژە بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی نەختینەوە وەستاوە و دەیان كۆمپانیا ئیفلاسیان كردوە و چەند خاوەن كۆمپانیا خۆیان كوشت و چەندین جادەی گرنگی وەك، كانی سپیكە- پێنجوین، دەربەندیخان- كەلار، زەڕایەن-دەربەندیخان، سەید سادق – هەڵەبجە، رانیە – دوكان
بەهۆی پینەدانی پارەی كاش وەستاوە، بەڵام لە بانكێكی سلێمانیدا كۆمپانیایەك بەبێ ئەوەی هیچ كارێكی لە ئەستۆ بێت و گرێبەستێكی هەبێت، هەستاوە بە كڕینی چەك لەو كۆمپانیانەی كە حكومەت بە كاش پارەیان پێنادات و بە نرخی25% ی نرخی راستەقینەی چەكەكە لێكڕیون، لەو بانكەدا بە كاش وەریگرتوە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت" بە پێی زانیاریەكانی ئێمە، ئەو كۆمپانیایە بە پشت بەستن بەو نوسراوە، لە ماوەی ساڵێكدا 32 جار پارەی راكێشاوە و نزیكە 300 ملیار دیناری بە ناڕەوا دەسكەوتوە".

د.شێرکۆ حەمە ئەمین و عومەر عینایەت جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان بە ئەركی خۆیان هەستاین و هەموو دۆكیومێنتەکانیان بە راپۆرتێكی تێرو تەسەلەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پارلەمان و پارێزگای سلێمانی و دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و چاودیری دارایی كرد و چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئەوان دەكەن.



PM:11:37:25/07/2016