نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان زیاد دەکات

بەڕێوەبەری وەرشەی ناوەندی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی پێدانی کارەبای زیاترەوە نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای مۆلیدە بۆ ١٠ هەزار بەرز ببێتەوە.
بەرزان محەمەد، بەڕێوەبەری وەرشەی ناوەندی سلێمانی، ماڵپەڕی میللەتی ڕاگەیاندووە " بەهۆی خراپی کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما مۆلیدە ئەهلییەکان زیاتر لەو ڕێژەیە کارەبا دەدەنە هاووڵاتیان کە بۆیان دیاری کراوە".
ڕاشیگەیاندووە "زیادکردنی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان ڕاستەوخۆ نرخ بەرز دەکاتەوە و لەوانەیە نرخەکەی بۆ دە هەزر بۆ هەر ئەمپێڕێک بەرز ببێتەوە."
ئاشکراشی کرد، حکومەتی هەرێم وەزارەتی کارەبا خشتەی مۆلیدەکانی تێک داوە و ئەو بڕە کارەبایە نادات بە هاووڵاتیان کە دیاری کردووە، لە بەرانبەردا مۆلیدەکان ئەو بۆشاییەش پڕ دەکەنەوە.



AM:11:57:26/07/2016