ئاماری شەهید‌و بریندارەكانی قامیشلۆ بەرزبووەوە

ژمارەی شەهید‌و قوربانییەكانی تەقینەوەكانی بەیانی ئەمرۆ بۆ 225 كەس بەرز بووەوە. نەخۆشخانەكانی قامیشلۆ داوای هاوكاریی بەپەلەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

بەپێی دوایین ئامارەكان لەئەنجامی ئەو دوو تەقینەوەیەی بەیانی ئەمرۆ لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان روویدا 50 كەس شەهید بوون‌و زیاتر لە 175 كەس برینداربوون‌و پێدەچێت ژمارەی شەهیدەكان روو لەزیاد بوون بكات.

هاوكات نەخۆشخانەكانی شاری قامیشلۆ لەبانگەوازێكدا داوای ژمارەیەك دەرمان‌و هاوكاریی لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن كە بە پێی بانگەوازەكە ئەو دەرمانانەی داواكراون بریتین لە: پلاستەری لۆکە، ئامێری گواستنەوەی سیڕۆم، ئۆکسجین، ئامێری گواستنەوەی خوێن، ئاملۆکسین، دەرمانی بەنج، ئامۆکسۆسۆلین، دژە هەوکردن، فلاجیل، ئیکسترۆزالین بۆ نەخۆشی شەکرە، سیرۆمی یۆد و شەکر.



PM:03:15:27/07/2016