سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە موچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.

 لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا کە ڕۆژی ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە و تێیدا خشتەیەکی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ڕاگەیەندراوە و بەپێی خشتەکەش، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ ی تەموزی ٢٠١٦  موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.



PM:06:12:27/07/2016