وێنە.. هونەرمەندێکی دیار وازی لە کاری هونەری هێنا

ئه‌كته‌ری ناوداری توركیا، محه‌مه‌د عاكف ئه‌كورت وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاند.


میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە محەمەد عەکاف ئەکورت وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاند و بڕیاریداوە بەشداری هیچ کارێکی هونەری نەکات، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.


محه‌مه‌د عاكف، له‌ 23ی ته‌مموزی 1979، له‌ شاری فاتسا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌ دایكبووه‌ ، به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ پله‌ یه‌كه‌كانی توركیا داده‌نرێت، میدیاكان و هه‌وادارانی خۆی توشی سه‌رسورمانكرد به‌ بریاره‌ نوێیه‌كه‌ی.



PM:02:56:28/07/2016