ئالان باسی عەشق دەکات

ئالان عومەر کە چەند ساڵێکە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و خاوەنی منداڵێکە و ماوەیەکیشە کاری هونەری ناکات لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە عەشق دەکات.

ئالان دەڵیت "لای من عەشق فشارێکی ڕۆحییە، کاتێک کە عەشق ھات ئیدی رۆح و جەستەت بێ قەرارە و داگیری دەکات، کاتێک کە مرۆڤەکان عاشق دەبن دڵەکان زیاد لە پێوسیت لێدەدات، بەڵام کاتێک کە لەدەستی دەدەیت دەشکێت و ووێران دەبێت"،

هەروەها دەشڵێت " ھەندێجار بەھۆی عەشق و خۆشەویستیەوە کاردانەوە دەبێت لەنوسینەکانتدا و لەھەڵسوکەوتی رۆژانەیشدا، تێدەگەیت لە گەورەیی و مەزنی خۆشەویستی، رەنگە ھەندێ کات عەشق یان ئەو کەسەی تۆ عاشقی دەبیت، شایەن بەو ھەموو گەورەکردن و پێوانەیە نەبێ کە لە رۆحی خۆتدا گەورەت کردووە، یان رەنگە خودی عەشق لای ئەو کەسە ئەو مانا گەورەیەی نەبێت، تۆ لەخۆتەوە گەورەت کردووە لە رۆحتدا، ئیدی بۆیە خودی مەعشوق بەو چەشنە شەرمن و لاواز دەردەکەوێت لەئاست ئەو چەمکەدا.

ئالان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کۆمەڵگای کوردیدا ئاسان نییە باس لە خۆشەویستی و عەشق بکرێت و دەڵێت "لەلایەکی دیکە باسکردنی حەزی کەسەکان لە روی کۆمەڵگەوە چۆن دەبینرێت؟ئەگەر ھونەرمەندانی دنیا باسی عاشقبوونی خۆیان بکەن خەڵکی وڵاتەکەیشیان ئاسایی لێیان وەردەگرێت و سوپاسی راستگۆییان دەکات، بەڵام ئایا لای خۆمان وایە؟ ئایا خەڵکی ئێمە چۆن ئەو باسەت لێ وەدەگرن؟ بۆیە ئەوە پەیوەندی بە ئاستی تێگەشتنی کۆمەڵگەکەوە ھەیە لە لێدوان و قسەکردن لەسەر ھەرپرسێک تێگەشتنی کۆمەڵگە دەبێت رەچاو بکەین، پێم وایە لایەنی سۆزداری مرۆڤ شتێکی تایبەت بەخودی ‌خۆیەتی و پێویستە لای خۆیشی پارێزراوبێت، عەشق بۆ ووڵات، بۆ منداڵ بۆ خێزان، کەس وکار، ھەمان ھەستە، تەنانەت بۆ کارو پیشەکەت ئەگەر بە عەشقەوە نەیکەیت کارەکەت بە ناتەواوی ئەنجامنەداوە".

ئالان عومەرگۆرانیبێژی کورد لە ساڵی١٩٧٥لە شاریسلێمانیلەدایک بووە و دەرچووی پەیمانگای پزیشکیشە. لە ساڵی٢٠٠١یەکەم ئەلبۆمی بڵاودەکاتەوە و بەدوای ئەوەشدا لە ساڵی٢٠٠٢ئەلبۆمی دووھەمیشی دەداتەدەرەوە. ئێستا لەسویددەژێت.






AM:11:30:01/08/2016