گۆڕینی ئاسایشی گەرمیان مەترسی جوڵاندنی هێز لەناو باڵەكانی یەكێتی دروستدەكات

بەرپرسی پێشووی ئاسایشی گەرمیان ئامادە نیە پۆستەكەی چۆڵكبات ‌و چەندین بەرپرسی باڵای یەكێتیش هەوڵ بۆ رازیكردنی (عەلی شەهید محەمەد) دەكەن بۆ ئەوەی وازبێنێت.

بەپێی هەواڵێكی سنورمیدیا، ئێوارەی دوێنێ (عەلی شەهید محەمەد) چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی باڵا لەهەردوو باڵەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەوێت، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نابێت‌و ئەمرۆ سێشەممەش تا پاشنیوەرۆ لەدەوامی ئاسایی خۆی وەك بەڕێوەبەری ئاساشی گەرمیان بەردەوام بووە.

بەپێی هەواڵەكە هەر ئەمرۆ هەریەك لە حاكم قادر و مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و م.عه‌لی سه‌ردانی ئاسایشی گه‌رمیانیان كردوه‌ نزیكی 45 خوله‌ك ماونه‌ته‌وه‌ و بانگی ( لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌دیان ) كردوه‌‌و پێیان ڕاگه‌یاندوه ئه‌و هه‌قی به‌هیچه‌وه‌ نه‌بێت‌و به‌وه‌ی كێشه‌ی‌ ئه‌و نیه‌ .

بەپێی زانیارییەكان بڕیاری وازنه‌هێنانی (عه‌لی محه‌مه‌د) له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان بڕیاری یەكێك لەباڵەكانی ناو یەكێتییە‌و له‌ ئێستاش مه‌ترسی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌و و تائاستی جوڵانی هێز به‌رامبه‌ر یه‌كتری، به‌ڵام هه‌وڵێكی هێوركردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌.



PM:03:19:02/08/2016