بە وێنە.. چوار مێردیان هەیە

ئەگەرچی لە زۆرینەی کۆمەڵگاکاندا ڕێگە بە ژنان نادرێت لە یەک کاتدا لە هاوسەرێک زیاترین هەبێت، بەڵام لە هەندێک کۆمەڵگا ئافرەتێک لە یەک کاتدا دەتوانێت چەند مێردێکی هەبێت.

لە هەندێك كۆمەڵگە، پیاوان بۆیان هەیە لە هاوسەرێك زیاتریان هەبێ و ئەمە شتێكی تەواو ئاسایییە، بەڵام هەندێ كۆمەڵگە هەن ئەم كارە تەواو پێچەوانە بووەتەوە و ژنان بۆیان هەیە چەند پیاوێك بكەن بە هاوسەری خۆیان.

بە گوێرەی هەواڵێک لە كۆمەڵگەكانی تیبت و نیپال و باكوری هیندستان، ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە ئاساییە کە ژنێک چەند مێردێکی هەبێت و زۆرینەی جاریش مێردەکانی برای یەکترن .

دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانی ئەمەریكا باسی لە حاڵەتێکی لەو شێوەیە کردوە کە ژنێکی کینی دوو هاوسەری هەیە و لە ساڵی ٢٠١٣ هاوسەرگیری لەگەڵ کردوون و تا ئێستاش لەگەڵیدا بەرداوامن



PM:04:26:06/08/2016