چیا هەورامی هێڵەسورەکانی ئاشکرا دەکات
چیا هه‌ورامی، ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكار باس لەوە دەکات لە کاری هونەریدا هێڵی سوری نییە و باس لەوە دەکات کە پێی دەڵێن ئاژاوەچی و ئاشکراشی دەکات کە هاوسەرگیری کردووە
چیا لە چاوپێکەوتنێکی نوێ‌دا باس لە کاری نوێی دەکات و دەڵێت "خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنم بۆ فیلمێكی سینه‌مایی كه زۆر جیاوازتره له كاره‌كانی پێشترم، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر چالاكییه هونه‌رییه‌كانمه‌وه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆی وه‌ستانم، ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی هونه‌رییان خۆش بوێت، له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی ناوه‌ستن"
لەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ڕۆژنامەی باس، چیا دەڵێت " هه‌موو كاره‌كانی خۆمم به دڵه، چونكه هه‌موویان بۆ من تاقیكردنه‌وه بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كانم بێ كه‌موكوڕی نه‌بووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سوودم له كه‌موكورییه‌كانی خۆم وه‌رگرتبێت، له هیچ كارێكی خۆم رازی نیم و زۆرم ماوه"
سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی زۆر لە کاتی بەشداریکردن لە کارێکی هونەریدا دەڵێت "پێموایه مافی خۆیانه، چونكه كاتێك به‌رهه‌مهێنه‌ر بودجه‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرێت، گوناح نییه هونه‌رمه‌ندیش به پاره‌یه‌كی كه‌م نواندن بكات، به‌داخه‌وه ده‌رهێنه‌رانی ئێمه كه‌مترین پاره له كاره‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن و زۆرترین پاره ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه، به‌شداریی هه‌ر كارێكی هونه‌ری بكه‌م پێشتر لێی ده‌كۆڵمه‌وه بزانم چه‌ند پاره‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر مافی خۆم پێ نه‌ده‌ن ده‌نگ هه‌ڵدێنم یان گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه یا بۆم زیاد ده‌كه‌ن، چونكه نامه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سی زاڵمدا كار بكه‌م، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك كه‌س پێم ده‌ڵێن ئاژاوه‌چی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كار هه‌بووه زانیومه بودجه‌یه‌كی كه‌می بۆ ته‌رخان كراوه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كم وه‌رنه‌گرتووه و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌شداریم كردووه".
سەبارەت بە هاوسەگیری کردنیشی دەڵێت " به خۆشه‌ویستی بوو، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كترمان بینی، پاشان هاته داوام و بووینه هاوسه‌ری یه‌كتر."
PM:05:41:08/08/2016