حكومەت: سەرجەم زانیارییەكانی عەلی حەمەساڵح هەڵەیە
سەرۆکی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان لە بارەی دابینکردن و خەرج کردنی بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ شەنگال لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە دەڵێت سەرجەم زانیارییەكانی پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵحی هەڵەیە.
نوری عپمان عبدالرحمن سەرۆکی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان بەیاننامەیەکەی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە "سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی په‌رله‌مانتار (علی حمه صالح) كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردبووه‌وه ده‌رباره‌ی بڕی (٤٠) ملیۆن دۆلار كه له لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وت درابووه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قه‌زای (شه‌نگال) لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌كو ڕوونكردنه‌وه‌و وه‌ڵامێكی پێویست بۆ په‌رله‌مانتاری ناوبراو و ڕای گشتی ده‌خاته ڕوو".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەم خاڵانەی خوارەوە داوە :
"ـ ساڵی ٢٠١٣ له چوارچێوه‌ی ئه‌و بوودجه‌یه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا جیهانیه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن بۆ ناوچه جیاجیاكان ته‌رخانكرابوو، بڕی (٤٠ ملیۆن دۆلار) ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه بۆ قه‌زاكانی (شه‌نگال و زومار) و ده‌روبه‌ریان.
ـ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیستی (٦٩) پڕۆژه له بوار و كه‌رته جیاجیاكانی ئاو و كاره‌باو ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ڕێگاوبان و كشتوكاڵ و...هتد ئاماده‌كراو، به پێ ی پێویستی ناوچه‌كه.
ـ له قۆناغی یه‌كه‌مدا (٣٥) پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به شێوه‌ی (١٠٠%) ته‌واوكران.
ـ هه‌روه‌ها (٣٤) پڕۆژه‌ی تر كه هه‌ندێكیان ده‌ست به جێبه‌جێ كردن كرابوو و هه‌ندێكیشیان له قۆناغی ته‌نده‌رین و ئیحاله‌كردن بوون به‌ڵام به هۆی بارودۆخی ناوچه‌كه و داگیركردنی (شه‌نگال و زومار) و ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵێنده‌ره‌كانیان داوای كۆتایی هێنان به گرێبه‌سته‌كان و پێدانی شایسته‌كانیان ده‌كه‌ن.
ـ سه‌رجه‌م پڕۆسه‌ی ئاماده‌كاری و ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كان و قۆناغه‌كانی ته‌نده‌رین و كهمگهری تا ده‌گاته ڕاسپاردنی پڕۆژه‌كان به به‌ڵێنده‌ره‌كان به پێ ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و مه‌رجه‌كانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی بۆ كاره‌كانی ئه‌ندازه‌یی شارستانی له لایه‌ن پارێزگای دهۆك و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئه‌نجام دراون.
ـ هه‌روه‌ها هه‌موو دۆكیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه و وورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كان و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی پاره بۆ پڕۆژه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی پڕۆژه‌كانیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه به‌رده‌ستن و، ملكه‌چی سه‌رجه‌م ڕێكاره كارگێڕی و یاسایی و ژمێریارییهكانن كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
ـ هه‌روه‌ها له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو فریاكه‌وتنی به په‌له ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم نران بۆ هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری (شه‌نگال و زومار)
أ- بڕی ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی سندوقی له قه‌زای شنگال له هه‌مان بودجه خه‌رج كراوه، كه به‌هۆی باران بارین و نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆ زیانی گیانی و ماددی به‌ر هاووڵاتیانی قه‌زاكه كه‌وتبوو.
ب- بڕی ٤ ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی كه‌ل و په‌ل و ئامێری پزیشكی و پێداویستی تری تایبه‌ت بۆ دام و ده‌زگاكانی ده‌ڤه‌ری (شه‌نگال و زومار".
هەروەها لە کۆتای بەیاننامەکەدا هاتووە "بۆیه به پێویستی ده‌زانین ڕای گشتی له‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی (علی حمه صالح) كه به ڕوونی دیاره بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی بڵاوی كردۆته‌وه، دووره له ڕاسهتی و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌و، ناوبراو كه دیاره زۆر له‌و بابه‌ته بێ ئاگایه ته‌نها بۆ وروژاندنی ڕای گشتی و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بڵاوی كردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زانیاری هه‌بێت، كه ئه‌مه كارێكی نابه‌جێیه و دووره له ئاكاری كاری په‌رله‌مانی. باشتر وایه په‌رله‌مانتار ئه‌ركی خۆی به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ بكات كه یاساكان و ڕێگه‌یان پێداوه، نه‌ك به پێ ی میزاج و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و مه‌رامی تایبه‌تی كه به دڵنیاییه‌وه خزمه‌ت به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێ".
ئەمەش لە دوای ئەوە هات پەرلەماتار عەلی حەمە ساڵح ڕایگیاند ، بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار دیار نەماوە کە کۆمپانیاکان بۆ ناوچەی شەنگال خەرجیان کردووە.
PM:02:22:11/08/2016