کۆسرەت رەسوڵ بۆ بەشداری پرسە سەردانی جەلالی سام ئاغا دەکات
بنەماڵەکەش سووپاسی ئەو و بەشداربوانی پرسەکە دەکەن

بەیانی ئەمڕۆ 8/12 جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ بە مەبەستی سەرخۆشیکردن لە بنەماڵەی مامۆستا محەمەد سەید جاسم و جەلالی سام ئاغا سەردانی ئەو بنەماڵەیەی کرد، بنەماڵەکش جگە لە سووپاسکردنی کۆسرەت رەسوڵ، هاوکات سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتیانەش دەکەن کە سەردانیان کردن و بەشداری پرسەکەیان کردووە.

لەجیاتی بنەماڵەی مامۆستا محەمەد سەید جاسم کە هەفتەی رابردوو کۆچی دوای کرد، فواد سەید جاسم برای مامۆستای کۆچکردو، جەلالی سام ئاغا کەسایەتی بنەماڵەکە زۆر سوپاسی کۆسرەت رەسوڵیان کردو بۆ بەشداریکردن لە پرسەکەو بەسەرکردنەوەیان، هاوکات سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی و حکومی و کۆمەڵایەتیانە دەکەن کە بەشداری پرسەکەیان کردووەو بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان لە رێگای پەیوەندیکردن و تەلەفونە هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵکە دەربڕیووە.

رۆژی ٨/٥ مامۆستا محەمەد سەید جاسم، زاوای جەلالی سام ئاغا لە سلێمانی کۆچی دووایی کردو بۆ دواجار ماڵئاوایی لە بنەماڵکەی و کەسوکارەکەی کرد.


 



PM:01:45:12/08/2016