سەبارەت بە پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت‌و قەرزی هاوڵاتیان روونكردنەوە دەدرێت
بریكاری وەزارەتی كارەبا سەبارەت بە پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت روونكردنەوە دەدات‌و دەڵێت حكومەت لە قەرزی كارەبای هاوڵاتیان خۆش نابێت.
هۆگر شاڵی، بریكاری وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكدا بە (PUKmedia)ی سەبارەت بە قەرزی كارەبای هاوڵاتیان رایگەیاند: ئه‌و بڕه پاره‌یه قه‌رزی حكومه‌ته‌و ئه‌گه‌ری لێخۆشبونی نیه‌و پێویسته بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیارێكی واش بدرێت ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رده‌چێت.
هەروەها لەبارەی ئەوەی پاش پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت سیستمی كارەبا چی بەسەر دێت وتی : ئێمه بۆیه كاره‌با ده‌ده‌ینه كه‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی سودمه‌ند بێت، بۆیه پێویسته ماوه‌ی پێدانی كاره‌با 24 سه‌عاتی بێت و به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هاووڵاتیان بكات و فێریان بكات كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دروست و به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كار بهێنرێت، ئێمه كارێكیش ناكه‌ین نه‌كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با و نه خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند بن، پێویسته ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاووڵاتیاندا بێت.
وتیشی: پرۆژەی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت له‌وانه‌یه ماوه‌ی دوو ساڵ و زیاتریش بخایه‌نێت، چونكه ئه‌مه كارێكه كه‌بۆ هه‌میشه ده‌كرێت، بۆیه پێویسته زۆر به‌رێكوپێكی ئه‌نجامبدرێت بۆئه‌وه‌ی شكست نه‌هێنێت.
PM:01:53:13/08/2016