وەزارەتی پەروەردە قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە کتێبی جوگرافیای ١٢ی وێژەیی چەند بابەتێکی نوێی بۆ زیاد کراوە.

وەزارەتی پەرورەدە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی  بەڕێوەبەرایەتییەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک/خ.کوردی) کردووە، داوا دەکات قوتابخانەکان ئاگادار بکرێنەوە کە کتێبی جوگرافیای ١٢ی وێژەیی چەند بابەتێکی نوێی بۆ زیاد کراوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "بابەتە نوێیەکان بۆ لاپەڕەکانی ١٧٤، ٢٣٥، ٢٣٦، ٢٣٧، ٢٤٥، ٢٤٦ زیاد کراون".



PM:02:25:15/08/2016