هه‌ولێر.. خۆپیشاندەران داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی رۆژنامه‌نوس وه‌دات دەكەن
ئەمرۆ ژمارەیەك رۆژنامەنوسو هەڵسوڕاوی مەدەنی لەشاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا‌و داوای دۆزینەوەو دادگاییكردنی بكوژانی رۆژنامەنوس وەدات حسێن دەكەن.
لەكۆبوونەوەكەدا رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی وێڕای ئیدانه‌كردنی كوژرانی رۆژنامه‌نوس وه‌دات حسێن ، داوایان له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دهۆك ده‌كرد هه‌رچی زووتره بكه‌ری رووداوه‌كه بدۆزنه‌وه‌و دادگا به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی بگه‌یه‌نێت.
AM:11:51:16/08/2016