هونەرمەندی میللی ناسراو، گۆران ئینزیبات
ڕایگەیاند کە وازی لە هونەری میللی هێناوە و چیدی بەو شێوازە کاری هونەری ناکات.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان گۆران ئینزیبات
ڕایگەیاند ئه‌و له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێك هونه‌ره‌كه وای لێكراوه
كه خه‌ریكه وه‌ك هونه‌ریش ته‌ماشا ناكرێت.
گۆرانی ئینزبات دەڵێت ناكرێت له هونه‌ری میللی‌دا وشه‌ی نه‌شیاو به‌كاربێت و بكرێته
یاری منداڵان، هه‌ر بۆیه نایه‌وێت ببێته به‌شێك له‌و كاره‌ساته‌و وازهێنانی خۆی
له هونه‌ری میللی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژی 28ی ئازاری ئەمساڵ لەبەردەم
بازاڕی مەجید بەگ كە بە بازاڕی فرۆشتنی ئامێرەكانی موزیك ناسراوە و لە شەقامی
پیرەمێرد لە شاری سلێمانی، تەقە لە گۆرانی ئینزیبات كرا و دواتریش رەوانەی
نەخۆشخانە كرا و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و دواتر تەندروستی بەرەو جێگیری چوو.
ئەوکات ناوبراو لە
پەیامێکیدا ڕایگەیاند " وای ئەوەی لە ۲٨ مانگی رابردوودا لەلایەن کەسێکەوە تەقەم لێکراو
بریندار کرام ، رادەگەیێەنم ، کە هێرشێکی بێ رەحمانە بوو لەبەر ئەوەی دوور‌و نزیک
هیچ جۆرە کێشەیەکم لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییەو ئەو روداوەش بە هیچ جۆرێک پەیوەندی به
منەوە نەبووەو نییە ، چونکە لە پرانسیپی مندا تەنیا دۆستایەتی و خۆشەویستی بوونی
هەیە، وەک چۆن هەمیشەش بانگەشەی سەروەری یاسامانکردووە لەئێستاشدا کەیسەکەمان
رادەستی دادگاکردووەو یاسامان لەسەرووی هەموو شتێکەوە داناوە".