ئەگەر ١٤ چرکە زیاتر تەماشای ئافرەت بکەیت دەستگیر دەکرێیت

دادوەری هەرێمێکی هیندستان فەرمانی دەرکرد هەر پیاوێک ١٤ چرکە زیاتر تەماشای ئافرەتێک بکات دەستگیر دەکرێت.

پارێزگاری هەرێمی ( کیر) کە ناوی ریتشیراگ سینگە لەسەر بڕیاری ئەو دادوەرە لەبەردەم ئاهانگێکی قوتابیاندا قسەی کردووەو داوای کردووە ئافرەتان خۆیان لە گێچەڵی سێکسی بپارێزن.

بڕیاری ئەو دادوەرە بووە مایەی رەخنەو گفتوگۆیەکی بەرفراوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە.



AM:11:59:19/08/2016