د. فواد مەعسوم پرسە دەنێرێت بۆ خانەوادەی هونەرمەندێک کە نەمردووە

سەرۆکی عێراق، د. فواد مەعسوم پرسەنامە دەنێرێت بۆ خانەوادەی نزار سامەرایی بەبۆنەی کۆچی دواییەوە، بەڵام دواتر دەردەکەوێت سەرۆک بە‌هەڵەدا چووەو ئەو هونەرمەندە نەمردووە.

فواد مەعسوم وەک سەرۆکی عێراق پرسەیەکی پڕ لەخەم و نیگەرانی دەنێرێت بۆ خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی عێراق، نزار سامەرایی ئەکتەری ناسراوی بواری شانۆ و سینەما، بەڵام هاوڕێیەکی هونەرمەندەکە کە میدیاکارەو ناوی حەمید قاسم  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە کۆمێنتێکدا نووسیوویەتی" ماڵتان ئاوابێت کەستان نەبوو پرسێت لە خانەوادەی  هونەرمەندەکە تابزانیت کۆچی کردووە، یان نا، کاک مەعسوم".

 ئەو میدیاکارە دەڵێت" هەر ئاژانسێکی هەواڵی ئەم کارە بکات، هیچ متمانەیەکی نامێنێت، باشە ئەی فەرمانبەرە زۆرەکانی سەرۆکایەتی، ئێوە چۆن سەرۆکتان بەهەڵەدا برد".



PM:01:05:19/08/2016