پۆلیسی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ئەوەی هاوکاریان بن
لەوەی بە خێراترین کات تاوانباران دەستگیر بکەن باش دەبێت هاوڵاتیان کامێرای
چاودێری دابنێن
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانن به كه‌مترین و خێراترین كات دواى هه‌ر تاوانێك تاوانبار ده‌ستگیر بكه‌ن،
پێویستیان به هاوكارى هاوڵاتیانه، بۆیه داواده‌كات هاوڵاتیان كامێراى چاودێرى
دابنێن.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر
لەو بارەیەوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "داواكارم هاوڵاتیان هاوكارى پۆلیس و
ئاسایشى هه‌ولێر بكه‌ن به دانانى كامێراى چاودێرى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به كه‌مترین
كات تاوانباران دواى هه‌ر تاوانێك ده‌ستگیربكه‌ین و ره‌وشه‌كه وه‌ك ئێستا له‌ژێر
كۆنتڕۆڵ بێت".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە
"داواكارین هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان و دوكانه‌كانیان كامێراى چاودێرى
دابنێن بۆئه‌وه‌ى له رێگه‌ى كامێراكانه‌وه به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌كان و رووداوه‌كان
بكه‌ین و ئاشكرایان بكه‌ین".