بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت" به داخه‌وه له سنوری سلێمانیه زۆر به سیستماتیك و به خرابی كار له سه‌ر ڕای گشتی كراوه و به ناحه‌ق گشت كێشه‌كانی هه‌رێم خراوه‌ته ئه‌ستۆی پارتی".
لە نووسینێکی نوێیدا نەزهەت حالی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەسەر بارودۆخی سلێمانی و کارکردنی لایەنەکان لەسەر رای گشتی دژی پارتی دەڵێت" براده‌رێك ئه‌مڕۆ گوتی له سلێمانیه له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌كان خه‌لك بۆ خۆیان ڕێك بخه‌ن به پێچه‌وانه دژی پارتی ڕێكیان ده‌خه‌ن ، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه و رێكخستنه حزبییه له‌و سه‌رده‌مه و به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا هیچ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان دا ناكات ، كاریگه‌ری زۆر خراب و نه‌رێنی له‌سه‌ر یه‌كتر قبول كردن و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی ده‌بێت و باری ده‌رونی هاوونیشتمانیان نا ئارام ده‌كات".
لە درێژی نووسینەکەیدا حالی پێیوایە كه پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا پارتی سیاسی كوردستانه كه هه‌م دۆست و لایه‌نگیرانی و هه‌م ڕكابه‌ر و منافسه سیاسییه‌كانی چاوه‌ڕوانی زۆرتریان لێی هه‌یەو دەڵێت" چاكه‌و خرابه‌ی پارتی و ته‌نانه‌ت به هێزی ولاوازی پارتی كاریگه‌ری زۆر زیاتری له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان و لایه‌نه‌كان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته سیاسییه‌كانیتر. زۆر كه‌س كه به باوه‌ری سیاسی پارتیش نین ، به‌ڵام كه‌سانی دانا و تێگه‌یشتوو و نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕاستی بینن ، حه‌ز به لاواز بونی پارتی ناكه‌ن و پارتی به فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری و به‌هێزی بزاڤی سه‌ربه‌خۆ خوازی كوردستان داده‌نێن ".
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی پارتی کە بەدەنگێکی میانڕەو ناسراوە لەناو پارتیدا دەڵێت" به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ر كارێك له كوردستان بكه‌ین بۆ شكاندنی یه‌كتر نه‌بێت و بۆ به‌هێز كردنی بزاڤی سه‌ربه‌خۆیخوازی كوردستان و بۆ دابین كردنی ئاسایشی زیاتر و ژیانی خۆشتر بۆ هاوولاتیان بێت".