هونەرمەندێکی کورد دوای ٢٢ ساڵ کاری هونەری خەریکی ئاو فرۆشتنە
عەبدولڕەزاق بۆتانی دوای ٢٢ ساڵ کاری هونەری لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە سەرقاڵی فرۆشتنی ئاوە و ڕۆژانە لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاو دەفرۆشێت.
ئەو هونەرمەندە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە "له ساڵی 1991 ده‌ستم به كاری هونه‌ری كردووه، به‌شداری چه‌ندین شانۆ و دراما و به‌رهه‌می سیدیم كردووه رۆژانه 15 بۆ 20 هه‌زار په‌یدا ده‌كه‌م و له به‌یانی تا شه‌وێكی دره‌نگ ئاو ده‌فرۆشم ماڵ و منداڵمی پێ به‌خێو ده‌كه‌م".
هەروەها دەڵێت "چەند جارێک داوای لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کردوە لە کاری هونەریدا بەشداریی پێ بکرێت، بەڵام بە بیانوی نەبوونی بودجەوە داواکەی ڕەتکراوەتەوە".
PM:05:12:07/09/2016