ڤیدیۆ...گوڵسەران لە باوەشی قارەماندایە و ڕۆمانسیەت كۆیان دەكاتەوە

هەردوو ئەستێرەی ناسراوی توركی نورگوڵ یەشڵیجای و ئۆزجان دەنیز لە فیلمێكدا دەردەكەون.

نورگوڵ یەشڵیجای و ئۆزجان دەنیز پێكەوە لە فیلمی (İkinci Şans) دەردەكەون كە بەم زووانە لەسەر شاشەی سینەماكانی توركیا نمایش دەكرێت و پێشبینی سەركەوتنێكی زۆری بۆ دەكرێت.

لەئێستادا ترەیلەری فیلمەكە وەك ڕیكلامێك بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا چیرۆكی خۆشەویستی نێوان یەشڵیجای و دەنیز دەردەخات و لە فیلمەكەشدا چەندین گرتەی ڕۆماسی كۆیان دەكاتەوە.

ئەم دوو ئەكتەرە پێشتر لە درامای كۆشكی خۆشەویستی ڕۆڵیان گێڕا و كە لە ساڵی 2005 پێشكەشكرا و بینەرێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردەوە.
ئۆزجان دەنیز ساڵی 1972 لەدایك بووە لە كوردستانیش بەهۆی ڕۆڵەكانی موراد لە دارامای گوڵی ڕەش و قارەمان لە درامای چارەنوس خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە، نورگوڵ یەشڵیجایش ساڵی 1976 لەدایك بووە بەهۆی ڕۆڵی گوڵسەران لە درامای پارچە پارچەبوون لە كوردستان جەماوەرێكی زۆری هەیە.



PM:01:58:10/09/2016