ساردیی دەكەوێتە نێوان نیچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانییەوە

ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وزەیرانی حكومەتی هەرێم كۆنەبوونەتەوە‌و ماوەی 2 هەفتەشە ساردیی كەوتووتە نێوان سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەیەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بە سپی راگەیاند كە ماوەی 3 مانگە لەهەموو قەیرانە ئابوریی‌و سیاسییەدا ئەنجومەنی وزەیرانی حكومەتی هەرێمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی نەكردوە، هاوكات نزیكەی دوو هەفتەیە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم گەڕاوەتەوەوە سلێمانی‌و پەیوەندییەكانی ساردە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتدا.

سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بەوەكرد كە پەیوەندی ساردی نێوان سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نامەیەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و دایكی قوباد تاڵەبانی لەسەر نەوتی كەركوك بەنهێنی ناردبووی بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و لەدوا سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێم‌و پارتی بۆبەغدا ئەو نامەیە ئاشكرابوو.

ئێستا‌و لەپاش دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان لەحكومەت، دوو هێزی سەرەكی حكومەتی هەرێم دوای یەكێتی‌و پارتییە‌و، بەهەر هەڵوێستێكی یەكێتی دەبێتە هۆی شكستی تەواوی حكومەت.



PM:02:36:11/09/2016