جێگرانى سکرتێرى یەکێتى
نیشتیمانى کوردستان لە پەیامێکدا ڕاگەیاند "ناوەندی بریاڕی یەکێتیمان ڕاگەیاند بۆ دياريكردنى
نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و قەیرانەکانی یەکێتی".
لە میانی پەیامێکدا کە بەبۆنەی
جەژنەوە بڵاویانکردووەتەوە کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح جەختەکەنەوە لەسەر
جێبەجێکردنی پەیامی ناوەندی بڕیار و هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "هیوادارین
بەهیمەتی هەمووان بتوانین ئەم جەژنە بکەینە سەرەتایەکی ڕاستەقینە بۆ ئاشتەوایی و
یەکڕیزی خەڵکى کوردستان و بیکەین بەدەسپێکێکی جدی بۆ چارەی قەیرانی کەڵەکەبوی
حوکمڕانیمان و دابینکردنى مووچە و قوت و خزمەتگوزاری شایستە بەخەڵک".
لەو ڕاگەیەندراوەدا
ڕاشیانگەیاندووە "ئێمە لەناوەندی بڕیاڕی یەکێتی پشت بەخوا و بەگەلی کوردستان
و پشت بەیەکێتیە تێکۆشەرەکان بەڵێن دەدەین سوربین لەسەر خواست و ماف و داواکاریە
ڕەواکانتان و شێلگیرانە تێدەکۆشین لەپێناو خواستە گەورەکانی خەڵک و ئەو بەهاو
ئامانجە بەرزانەی یەکێتییان لەپێناودا دامەزراوە".