هەناردەی نەوتی كەركوك راگیرا
ئەمرۆ پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وتی كەركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له ڕێگه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ی به خاكی هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت راگیرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی نه‌وتی كۆمپانیاكه‌وه له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له ڕێگه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ی به خاكی هه‌رێمی كوردستاندا تێ ده‌په‌ڕێت، ڕاگیراوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ڕایگه‌یاند "كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له پێگه‌ی (IT1) (30 كم خۆرئاوای كه‌ركووك) درووست بووه، ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ڕاوه‌ستانی ناردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی كۆمپانیای باكووره‌وه".
AM:11:10:14/09/2016