جێگرەوەی پلاتینی دیاری کرا

ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنێکدا سەرۆکی نوێ بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یۆفا هەڵبژاردراو جێگرەوەی پلاتینی سەرۆکی پێشوو کە بەهۆی گەندەڵیەوە دورخرایەوە دیاری کرا.

ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەلیکساندەر کێڤرێنی سلۆڤاکی وەک سەرۆکی یەکێتیەکەیان دیاری کردوو ٤٨ دەنگیان پێ دا ، کە ڕکابەرەکەی ڤان براگی هۆڵەندی بوو کە تەنها ١٣ دەنگی بردەوە.

کێڤرین تەمەنی ٤٨ ساڵەو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلۆڤاکی بووە.



PM:06:42:14/09/2016