لە سلێمانی بایکۆتکردنی دەوام دەستیپێکرد

ئەمڕۆش جارێکی تر فەرمانگەی کۆمەڵەی باجەکانی سلێمانی کە حەوت فەرمانگەیە دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن کردو لەبەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە.

فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیە لە یاداشتێکدا کە سێ داواکاری گرتووە تا ٩/٢٧ مۆڵەتیان بە حکومەت داوە، ئەگەر بەدەم داواکەیانەوە نەچن ئەوا تێکەڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەبن.

لەو یاداشتەدا فەرمانبەرانی باج داوا دەکەن سیستەمی پاشەکەوت فەرمانبەرانی باچ نەگرێتەوە، هەروەها مووچەکانیان لە داهاتی خۆیان بدرێت و، هەر سی رۆژو مووچەی خۆیان پێ بدرێت.

ئەم بایکۆتکردنە لە کاتێکدایە کە رۆژی هەینی رابردوو مامۆستایان و فەرمانبەران و پێشمەرگە دێرینەکان، بەرنامەیان داڕشت کە ٩/٢٧ خۆپیشاندانی سەرتاسەری بکەن.




AM:09:55:20/09/2016