ڤیدیۆ...خێزانە ڕۆمانسیەكەی جیهان پارچە پارچە دەبێت و جیهان توشی شۆك دەبێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری جیابونەوە لە براد پیتی هاوسەر دەدات و هەواڵەكەش جیهان توشی شۆك دەكات.

ئەنجلینا جولی لەڕێی پارێزەرەكەیەوە بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری جیابونەوەی لە براد پیت پێشكەشی دادگا دەكات، ئەمەش دوای پەیوەندییەكی 12 ساڵە كە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردبوو، بەدەوامیش هەواڵەكانیان باسی گەرمی میدیاكان بووە.

ڕۆبەرت ئۆڤەری پارێزەری جولی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكانی ناردووە، ئاماژەی بەوە كردووە كە بریكارەكەی ئەو بڕیارەی لە پێناو بەرژەوەندی خێزانەكەی داوە، دڵتەنگی پێتیشی بەو جیابونەوەیە ئاشكرا كردووە.

ئەو پارێزەرە باسی لەوەش كردووە كە جولی دوایكردووە بەخێوكردنی منداڵەكان لای خۆی بمێنێتەوە و پیتیش هەركاتێك ئارەزوو بكات دەتوانێت سەردانیان بكات، ئەمە جگە لەوەی داوای هیچ نەفەیەك بۆ جیابونەوەكەیان ناكات.

چەند ئەستێرەیەكی جیهانیش دڵتەنگی خۆیان بە بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاندووە، جگە لە جێنیفەر ئەنیستۆنی هاوسەری پێشووی پیت، كە بەشێوەیەكی گاڵتە ئامێز كۆمێنتی لەسەر جیابونەوەكە داوە و باسی لەوە كردووە كە ئەو پیاوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا بۆ ژنێك جێی هێشتووە، ئێستا جێدەهێڵدرێت.

ئەنجلینا جولی و براد پیت ساڵی 2005 بەهۆی ڕۆڵبینیان لە فیلمێكدا ئاشنای یەكتر بوون پەیوەندییەكی خۆشەویستی بەهێز لەنێوانیادا دروست بوو دواتر لە ساڵی 2014 ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا.

بەرهەمی ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی 6 منداڵە كە سیانیان هی خۆیانەوە سیانی دیكەشیان هەڵگرتۆتەوە خۆیان بەخێوی دەكەن ئەوانیش خەڵكی وڵاتەكانی كەمبۆدیا و ڤیتنام و ئەسیوبیان.



PM:02:19:21/09/2016