پیاوێکی عەرەب هەوڵدەدات دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر کچێکی کورد

ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێک لە سنووری شارەدێی مەیدان لە گەرمیان پیاوێکی عەرەب هەوڵدەدات دەستدرێژی بکاتە سەر ئافرەتێکی کورد بەڵام ئافرەتەکە پیاوەکە بریندار دەکات.

ماڵپەڕی سنور میدیا بڵاویکردووەتەوە " ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی خەركنێی سەر بە شارەدێی مەیدانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، پیاوێكی عەرەب، بە نیازی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ئافرەتێكی كورد هێرش دەكاتە سەر ماڵەکەی، بەڵام ژنی ماڵەكە دەست بەجێ پەلاماری تفەنگ دەدات و سێ فیشەك بە قاچی ئەو هاوڵاتیە عەرەبەوە دەنێت و برینداری دەكات."

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە " پیاوە عەرەبەكەش بە برینداری هەوڵیداوە هەر پەلاماری ژنەكە بدات ژنەكەی بەسوكی برینداری كردوە ، بەڵام پیاوەكە دەماری قاچی بڕاوە و ئەمشەو رەوانەی نەخۆشخانەی شارۆكەی دەربەندیخان كراوە بۆچارەسەر، بۆئەوەی پاشتر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت.

هاوکات رائید عەلی جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، تەواوی زانیاریەكان و هەواڵەكەی پشت راستكردەوە



AM:12:20:23/09/2016