ڤیدیۆ...سومەیە لە كاتی وێنەگرتندا جلەكانی دەدرێت

خانمە هونەرمەندی ناسراوی میسری سومەیە خەشاب لەكاتی وێنەگرتنی كلیپێكی نوێدا جلەكانی دەدڕێت.

سومەیە خەشاب دوای ماوەیەك دووركەوتنەوە لە گۆرانی وتن، جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بوارەوە و كلیپێكی نوێ بۆ گۆرانییەك بەشێوەزاری كەنداو وێنەدەگرێت.

خەشاب لەكاتی وێنەگرتنی كلیپە نوێكەیدا توشی چەند كێشەیەك دەبێت كە یەكێكیان بریتییە لە دڕنی جلەكانی ئەویش بەهۆی قورسی جلەكانی هەروەها جۆری سەماكەی، ئەوەش بە ڕووداوێكی نەخوازراو دادەنێت، بەڵام بۆ تەواو كردنی وێنەگرتنەكە گرنگی نەداوە بە دڕانی جلەكانی.

ئەو خانمە هونەرمەندا لە كلیپەكەدا لەگەڵ مارێكیشدا دەردەكەوێت كە بەوپەڕی بوێرییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكات، هەروەها لە بەشێكی دیكەی كلیپەكەشدا لەسەر پەیژەیەك سەما دەكات و لەكاتی وێنەگرتنی ئەو دیمەنەشدا لەسەر پەیژەكە كەوتۆتە خوارەوە.





PM:01:47:25/09/2016