خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکارانی زانکۆی ئیشق دەکات قیستی ساڵانە نەدەن

 وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە قوتابیان دەکات پارەی قیستی ساڵانە نەدەن تا پرسی مانەوە، یان داخستنی ئەو وەزارەتە یەکلایی دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە" تا ئەو کاتەی چارەنووسی زانکۆی ئیشق لە هەرێمی کوردستان یەکلادەبێتەوە، داوا لە خوێندکاران و فوتابیان دەکەین ئەوانەی لە زانکۆی ئیشق دەخوێنن، بەهیچ شێوەیەک قیستەکانی کرێی خوێندن لەم زانکۆیە نەدەن".

دەقی راگەیاندراوەکە

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە چارەنووسی زانکۆی ئیشق

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە چارەنووسی زانکۆی ئیشق لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندکاران و قوتابیانی ئەم زانکۆیە ئاگاداردەکات، کە بەهیچ شێوەیەک قیستی کرێی خوێندن نەدەن تا چارەنووسی زانكۆکەیان یەکلای دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەنووسی زانکۆی ئیشق،  ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٨-٩-٢٠١٦ لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت، تا ئەو کاتەی چارەنووسی زانکۆی ئیشق لە هەرێمی کوردستان یەکلادەبێتەوە، داوا لە خوێندکاران و فوتابیان دەکەین ئەوانەی لە زانکۆی ئیشق دەخوێنن، بەهیچ شێوەیەک قیستەکانی کرێی خوێندن لەم زانکۆیە نەدەن.

جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی زانکۆی ئیشق بەفرمانی وەزاری ژمارە (١٢٥٠٢) لە ڕێکەوتی (١٨-٨-٢٠١٦) لێژنەیەکی پێکهێناوە، لێژنەکەی وەزارەت کە لەئێستادا کارەکانی بەردەوامە و دواتر بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی زانکۆکە دەدات.



PM:07:41:28/09/2016