ئۆردغان: بڕیاری کۆنگرس راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ یەپەگەدا بکات مەترسیدارە

سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنی لە دانیشتنی پەرلەمانی ولآتەکەیدا رایگەیاند" بڕیاری کۆنگرسی ئەمەریکی کە بەراستەوخۆ هاریکاری یەپەگە بکات، مەترسیدارە".

ئاژانسی دۆغان بلآویکردەوە دوێنێ لە کاتی درێژکردنەوەی مانەوەی سووپای تورکیا لە عێراق و سوریاو درێژەدان بەشەڕی داعش و پەکەکەو یەپەگە، لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە، ئۆردوغان سەرۆکی ئەو ولآتە وتارێکی پێشکەش کردو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هاوکاری راستەوخۆی نێوان ئەمەریکاو هێزەکانی یەپەگەو دەنگدانی کۆنگرسی ئەو ولآتە لەسەر ئەو هاریکاریە مەترسیدارە بۆ سەر تورکیا.

هەروەها سەرۆکی تورکیا رەخنەی لە ئەمەریکا گرت، کە کۆنگرسی ئەو ولآتە بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لە ولآتی سعودیە بکات لەسەر رووداوی ١١ سێبتمبەر.

دوێنێ پەرلەمانی تورکیا بڕیاری مانەوەی دا بۆ ‌هێزەکانی لە هەردوو ولآتی سوریا و عێراق بۆ هێرشکردنە سەر داعش و پەکەکە.

 

 

PM:07:26:02/10/2016