خانمە هونەرمەندێکی کورد وازی هێنا

نورا خانمە گۆرانیبێژە ناسراوەکەی شاری کۆیە کە گۆرانی بەند ڕایگەیاند کە وازی لە کاری هونەری هێناوە.
لە فەیسبووکی خۆی نورا نوسیویەتی " من وەکو نورا علی دەمێکە وازم لە گۆرانی هێناوە ئێمە چوار خوشکین هەر چوارمان حەزمان لە هونەری گۆرانی بەڵام لە کۆمەڵگای ئێمە زۆر عەیبە کچ گۆرانی بلئ نازانم تاکەی ئەم خەڵکەی ئێمە پێش ناکەوێ".
هەروەها نوسیویەتی " هەزاران کچی وەک ئێمە هەیە حەزیان لە کاری هونەری هەیە بەڵام لەترسی کۆمەڵگا ناتوانن کاری هونەری بکەن باشە بۆ هەتاکەی ئێمە پێش ناکەوین شوکر بۆخوا ئێمە باوکمان هەیە باوکمان زۆرپشتگیری مان دەكات کەس ناتوانێ  ڕێ لە ئێمە بگرێ



PM:08:30:03/10/2016