زنجیرە درامای ماریمار کە درامایەکی مەکسییکییە لە کۆتایی ساڵانی
نەوەدەکان لە هەرێمی کوردستان پەخشکرا کە تێیدا تالیا ڕۆڵی ماری مار یان ماریا
مارسیدسی دەبینی کە بەهۆی شۆخ و شەنگییەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.
ئەو هونەرمەندە ئەگەرچی زیاتر وەک ئەکتەر ناسراوە بەڵام ئەو زیاتر
سەرقاڵی گۆرانی وتنە و لە وڵاتی مەکسیک و ئیسپانیا گوێگرێکی زۆری هەیە.
ماری مار لە دراماکەدا تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵ بوو بەڵام ئێستا تەمەنی
گەیشتووەتە ٤٥ ساڵ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە جوانییەکەی کردووە.