لەکەرکوک مامۆستایان داوادەکەن بخرێنەوە سەر بەغدا
لەناوچەکانی سلێمانی گردبوونەوەو بایکۆتکردن بەردەوامە

لە کەرکوک مامۆستایان سیاسەتی ئابوری حکومەتی هەرێم بەشکستخواردو ناوزەد دەکەن و داوادەکەن بخرێنەوە سەر حکومەتی بەغدا، هەرچی مامۆستایانی دەڤەری سلێمانیە دەیانەوێت رووبکەنە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ ١٠/٩ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی رووداوێکی جیاوازی بەخۆوە بینی مامۆستایانی کەرکوکیش گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو زەنگی بایکۆتکردنی دەوامیان لەشەقام لێداو، داوا دەکەن میلاکیان لەسەر حکومەتی هەرێم لاببرێت و بخرێنە سەر حکومەتی بەغدا، لە میایەی لێدوانەکانی مامۆستایاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن حکومەتی هەرێم ناتوانێت مافەکانی ئەوان بدات و سیاسەتی حکومەتی بە شکسخواردو ناوزەد دەکەن و بەغدا بە رزگارکەری خۆیان دەزانن.

لە سلێمانیش لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەوەی مامۆستایان وەک رۆژانی رابردوو رێکخراو، مامۆستایان ناڕازی مۆڵەتێکی کورت دەدەن بە حوکمەتی هەرێم تا سیستەمی پاشکەوتی مووچە هەڵوەشێنێتەوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم بەدەم داواکەیانەوە نەچێت، ئەوا مامۆستایانی ناڕزای وەک خۆیان رایانگەیاندا سەردان بەغدا دەکەن و داواکارییەکانیان دەگەیەننە سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی.


AM:09:36:09/10/2016