سلێمانی.. لەشەڕە تەقەیەكدا چوار كەس برینداربوون

شەوی رابردوو لەشەڕە تەقەیەكدا لەنێوان دوو بنەماڵە چوار كەس برینداربوون‌و چوار تۆمەتباریش لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران.

لە راگەیەنراوێكی بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە:
 
کاتژمێر ۱۰ ی ئەمشەو بەرواری ۹-۱۰ لەگەرەکی شێح محی الدین شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوودەدات، وە بەهۆی تەقەکردن لە یەکتر چوار کەس بریندار دەبن.

دەست بەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دەگەنە شوێنی ڕووداوەکەو بەهەمەهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانیدا چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکەن لەهەردوولا، وە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکەن و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.



AM:09:34:10/10/2016