ڤیدیۆ...دراما بەناوبانگەكە پەخش دەكرێتەوە

ستافی درامای ئەمریكی The Mentalist دەست بە وێنەگرتنی بەشێكی نوێی دراماكە دەكەن.

بەپێی هەواڵی چەند میدیاییەكی جیهانی لەئێستادا وێنەگرتنی بەشی شانزەهەمی درامای زە مێنتاڵست لە ڕوسیا دەستی پێكردووە و چەند ئەڵقەیەكیشی لە شاری ئۆدیسای ئۆكرانیا وێنەدەگرێت.

فلاد ریاشینی بەرهەمهێنی دراماكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دیاركردنی پاڵەوانی ئەم بەم بەشە نوێیە كاتێكی زۆری ویستووە و سەرەنجەم بڕیاردراوە ئەكتەری ئیسرائیلی ئیختسكل لازاروف ڕۆڵی سەرەكی تێدا بەگێڕێت، ئەوەش بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە ئەكتەری ڕوسی ئەنستاسیا مۆكۆلچینا.

زە مێنتاڵست كە چیرۆكەكانی تایبەتە بە چەند دۆسییەك كە پێویستیان لە لێكۆڵینەوە هەیە و لە نێوانی ساڵانی 2008 بۆ 2015، بەشەكانی لە كەناڵی cbs ئەمریكییە لێ پەخشكراوە.



PM:04:54:10/10/2016