ڤیدیۆ (+16).. سێ کچ دەیانەوێت هاوڕێیەکیان زیندە بەچاڵ بكەن

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا سێ كچ خەریكن هاورێیەكی خۆیان كە كێشەی دەروی هەبوو لەلایەن سێ هاوڕێی خۆیەوە هەوڵدەدەرێت زیندەبەچاڵ بكرێت، بەڵام كچەكە هەڵدێت.

ڤیدیۆكە لە رۆژنامەی ماڵپەڕی ڕۆژنامە "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە‌و  لەلای خۆشیەوە پۆلیس دووپاتی کردۆتەوە ئەوکچانەی دەستگیرکردووە کارەکەیان کردووە و تەمەنیان لەنێوان ١٣ بۆ ١٦ ساڵیدایە و ئەو کچەی ئەشکەنجەیان داوە لەیەکێک لە قەبرسانەکان تەمەنی ١٤ ساڵە و توشی کێشەی دەرونی بووە .

لە گرتەکەدا دەست و چاوی کچەکە دەبەستنەوە و یەکێکیشیان بەدار لەسەری دەدات، پۆلیس ئاشکرای کردووە ماوەی چوار کاتژمێر لەکارەکەیان بەردەوامبون تا بەشێوەیەک لە شێوەکان کچەکە هەڵهاتووە .

ڕوداوەکە لە بەڕازیل رویداوە و بەپێی قسەی کچەکە بێت ویستویانە بەزیندویی بینێژن، بەڵام دواتر هەڵهاتووە و خۆی گەیاندۆتە لای پۆلیس و داوای لەسەر تۆمارکردون .






PM:03:03:12/10/2016