لەڕووداوێكدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له ده‌ستدا و سیانی تریش برینداربوون
له ڕوداوێکی هاتوچۆدا له سنوری شارۆچکه‌ی داقوقی سه‌ر به شاری که‌رکوک دوو ئۆتۆمبیل پێکیاندادا و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی لەدەستدا و سیانی دیكەش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ له نێوان شارۆچکه‌ی داقوق و شاره‌دێی تازه خورماتوو له ئه‌نجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار پێشمه‌رگه بوونه قوربانی.
لەمبارەوە نه‌وزاد والی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچکه‌ی داقوق رایگەیاند: له‌سه‌ر رێگای گشتی شارۆچکه‌ی داقوق و شاره‌دێی تازه خورماتووی سه‌ر به شاری که‌رکوک، به دووری پێنج کیلۆمه‌تر له شارۆچکه‌ی داقوق، ڕوداوێکی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جیمس) و ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا روویدا و ژماره‌یه‌ک قوربانی لێکه‌وته‌وه.
PM:02:32:14/10/2016