سەرۆکی پەرلەمان سەردانی جەلالی سام ئاغا کەسایەتی دیار دەکات

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٠/١٥ د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کەسایەتی دیار جەلالی سام ئاغای لەماڵەکەی خۆی، لە گردی سەرچنار لە سلێمانی کرد.

ئەو سەردانەی سەرۆکی پەرلەمان کە بەهاوەڵی هۆشیار عەبدولآ پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، باس لەبارودۆخی ئابوری و دارایی خراپی هاولآتیان و کێشەی گەندەڵی و بارودۆخی سیاسی هەرێم کرا.

لە دیدارەکەدا کە سروشتێکی دۆستانەی هەبوو باس لەو پارانەش کرا کە بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی بەغدا لە رێگای کۆمپانیاکانەوەو شێوازی ترەوە بردوویانەتە دەرەوەو لە بانکە جیهانییەکان هێشتتویانەتەوە، گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی گەڕانەوەیان لەڕێگای دەرکردنی یاسایەک لەرپەلەمانی عێراق، یان هەموراکردنی یاسایی پێشووی عێراقی لەسەر ئەو پرسە کرا.

جەلالی سام ئاغا کەسایەتییەکی نیشتمانی و پسپۆرێکی دیاری بواری داراییەو دوا پۆستی لە حکومەتدا پێش خۆ خانەنشین کردنی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ( سلێمانی ) بوو.



PM:03:05:15/10/2016