لە بەیاننامەیەکدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی هاتوچٶی هەر سێ شاری کەلار و خانەقین و کفری ماگرتنیان لە دەوام راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە کارمەندی هاتوچۆی ئەو سێ شارە باس لەوە دەکەن " خراپى ئه‌م بارودۆخه‌ى ژيانى ئێمه له كاتێكدايه ئێمه وه‌كو كارمه‌ندانى هاتوچۆ جگه له‌وه‌ى كه موچه خۆرين و هاوكات سه‌رچاوه‌يه‌كى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنانى داهاتين بۆئه‌م حكومه‌ته ، به‌ڵام له پاش هه‌ستكردنمان به‌وه‌ى كه چيتر دان بهخۆداگرتنيان بێ سوده، بڕيارمانداوه هاوشێوه‌ى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ده‌ست بكه‌ين به مانگرتن له كاركردن چى ديكه ده‌وام نه‌كه‌ين".
دەقی بەیاننامەکە
به‌ياننامه‌يه‌ك له كارمه‌ندانى هاتوچۆى گه‌رميانه‌وه
له قه زاكانى ( كه لار ، خانه قين ، كفرى ) و ناحيه كانى ( رزگارى ، باوه نور، مه يدان ، سه رقه لا، كوكس، په رويزخان)
وه‌كو ده‌زانرێت به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه سياسى و داراييه خراپه‌ى له هه‌ريمى كوردستان دروستكراوه ، يه‌كێك له‌و چينانهى كه قوربانيهكى سه‌ره‌كى ئه‌م جۆره سياسهتانهيه چينى موچه‌خۆره و ، له نێويشياندا كارمه‌ندانى هاتوچۆيه كه پشكى شێريان له‌و چينه موچه خۆره به‌رده‌كه‌وێت و بوون به‌قوربانى ئه‌و سياسه‌ته .
ئيمه وه‌كو ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى هاتوچۆى ئيداره‌ى گه‌رميان ڕايده‌گه‌يه‌نين، كه به‌سه‌رماو گه‌رما و به‌بێ پاره‌يى و بێ موچه‌ى ، ده‌وامى خۆمان كردووه‌و نه‌مانهێشتووه به‌م باردۆخه خراپه‌شه‌وه ، بۆ ساتێكيش كاروباره‌كانى هاتوچۆ په‌كى بكه‌وێت و هه‌ميشه به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمان ههستاوين .
خراپى ئه‌م بارودۆخه‌ى ژيانى ئێمه له كاتێكدايه ئێمه وه‌كو كارمه‌ندانى هاتوچۆ جگه له‌وه‌ى كه موچه خۆرين و هاوكات سه‌رچاوه‌يه‌كى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنانى داهاتين بۆئه‌م حكومه‌ته ، به‌ڵام له پاش هه‌ستكردنمان به‌وه‌ى كه چيتر دان بهخۆداگرتنيان بێ سوده، بڕيارمانداوه هاوشێوه‌ى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ده‌ست بكه‌ين به مانگرتن له كاركردن چى ديكه ده‌وام نه‌كه‌ين .
وه ڕاشيدهگهيهنين تاوه‌كو حكومه‌ت له‌بارودۆخى ژيانمان تينهگات و ژيانمان و كاتى پێدانى موچه‌مان چاكنهكات ده‌ست به‌ده‌وام نهكهينهوهو له بايكۆتى ده‌وامكردن به‌رده‌وام ده‌بين.
ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى هاتوچۆى ئيداره‌ى گه‌رميان