وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات کە بەکارهێنەرانی فەیسبووک و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی
شه‌هیدو كوژراوێكی داعش بڵاونەکەنەوە و داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش دەکات
بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی
سۆشیال میدیا ده‌كات كه به‌پرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی
موسڵ بكه‌ن و رێگه به‌خۆیان نه‌ده‌ن وێنه‌ی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیدو
كوژراوێكی داعش بڵاوبكه‌نه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لە لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندینجار داوامان له‌كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن كردوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی شه‌هیدو برینداره‌كانی پێشمه‌رگه
و هه‌روه‌ها كوژراوه‌كانی داعش بڵاونه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كان
به‌گشتی و به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا به‌تایبه‌تی تا ئه‌م ساته‌وه‌خته مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ جه‌نگدا وه‌ك پێویست نیه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هەروەها دەڵێت "به‌ره‌سمی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداری هه‌موو یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردوه كه
خۆیان بپارێزن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیده‌كان و لێدوان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
و به‌داخه‌وه له‌و ئۆپراسیۆنه‌ی دوێنێدا 8 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 25 پێشمه‌رگه‌ی
دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه برینی ژماره‌یه‌كیان سوكه".