هۆشیار زێباری شوێنەكەی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشكرا دەكات

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، باس لەشەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ دەکات و ئاماژە بەشوێنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش دەكات.

هۆشیار زێباری بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، هێرشی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، وەک یەکەم هەنگاوی ئازادکردنەوەی موسڵ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا کە توانی ٩ گوندی گەورە لەداعش پاک بکاتەوە.

ئەوەشی خستەروو، داعش شڵەژاوە، چونکە باش لەوە گەیشتووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری شارەکەوە هێرشی دەکرێتە سەر.

هۆشیار زێباری، دەشڵێت: "بەپێی بەڵگە هەواڵگرییەکان کە جێگای متمانەن، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و فەوزی عەلی، شارەزا لە بۆمبەچێنراوەکان، لەناوشاری موسڵن.



PM:01:38:19/10/2016