چەکدارانی داعش ژمارەیەکیان لە دووگەرەک ماون و هەندێکێان لەناوچەی لەیلان پێشمەرگە بەدوایانەوەن

چەکدارانی داعش ژمارەیەکیان لەناو گەڕەکی دۆمیز و ئەسراو مەفقودین ماون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆدراون، هەندێكیان تریشیان شەوی رابردوو لە دۆمیزەوە هەڵهاتوون بەرەو رێگای تازە لەیلان و پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان بەدوایانەوەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بالآ بە سپی راگەیاند" شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی پێشمەرگە و فرٶکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ سەر چەکدارەکانی داعش لەو گەڕەکانەو لە ئەنجامدا چوار چەکداریان کوژراوەو چەند چەکدارێكیان ماون تا ئێستا بەرگری دەکەن".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژمارەیەکی تر لەو چەکدارانە لەرێگای ئۆتۆمبیلەوە هەڵهاتوون بۆ گوندی مەحمودیەو زنانەو لەناوچەی لەیلان تا لەوێوە رێگایەک بدۆزنەوەو خۆیان بگەیەننەوە ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی داعش، بەلآم هێزەکانی پێشمەرگەو فڕۆکە جەنگییەکان دوایان کەوتوون و ئێستا لە دووری شاری کەرکوک شەڕ بەردەوامەو چەند چەکدارێکیش لەو قۆڵەوە کوژراون.

شەوی رابردوو چەند جارێک فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی گەڕەکی دۆمیز و نەسرو چەند شوێنێکی تری ناو کەرکوکیان کرد.

شەوی رابردوو کۆسرەت رەسوڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" ١٢٠ چەکدارای داعش هاتوونەتە نێو شاری کەرکوکەوە".
 
 


AM:10:35:22/10/2016