پۆلیس بەدوای ئەم ژنەدا دەگەڕێت

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ماوەی چوار ڕۆژە ژنێک لە شاری هەولێر ماڵەوەی جێ هێشتووە و پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوە و چارەسەركردنی كێشەكەیە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە ونبوونی ژنێکی ٤٧ ساڵ ڕایگەیاند کە ئەو ژنە ون نەبووە و دەڵێت " ئەو ئافرەتە مێردەكەی ژنی دووەمی بەسەرهێناوە و ئەویش زویربووە لە مێردەكەی و ماڵەوەی بەجێهێشتوە و ئێستا پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوە و چارەسەركردنی كێشەكەیە".

ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاوکردووەتەوە "هاوڵاتی(حەسیبە مستەفا ئیسماعیل) تەمەن 47 ساڵ دانیشتووی گەڕەكی كوردستانی شاری هەولێر دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 21ی تشرینی یەكەمی 2016 كاتژمێر 10ی بەیانی لە ماڵ دەردەچێت دوای ئەوە بێ‌ سەرو شوێندەبێت".

هۆگر جەعفەر، برازای ئافرەتە ونبووەكە دەڵێت" حەسیبە رۆژی هەینی خەریكی ئامادەكردنی نانی نیوەڕۆ بووە دواتر لە كاتژمێر 10ی بەیانی هەمان ڕۆژ دەچێتە دەرەوە و تا ئێوارە هیچ سۆراغێكی نابێت".



PM:07:15:25/10/2016