ناخۆشترین هەواڵ بۆ مووچەخۆران

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاند تا كۆتایی ئەم ساڵ فەرمانبەران تەنها یەك موچە بە سیستمی پاشەكەوت وەردەگرن و هاوڵاتییانیش زستانێكی سەختى بێ موچە و نەوت و کارەبا بەسەر دەبەن.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە وتارێکیدا نوسیویەتی "تا كۆتایی ساڵ فەرمانبەران و مامۆستایان تەنها یەك چارەكە موچە وەردەگرن و رەنگە هێزی ئەمنی و پێشمەرگە دو موچە وەربگرن، چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتیش تا سەرەتای ساڵی (2017) موچە وەرناگرن".

هەروەها دەڵێت: "ساڵی داهاتو قورس دەبێت بۆ هاوڵاتییان و فەرمانبەران، چونكە بەغدا بەمەرجێك بەشە بودجە دەنێرێت، كە هەرێم بڕی (550) بەرمیل نەوت رادەست بكات، هەرێمیش ئەو رێككەوتنە جێبەجێ ناكات".



PM:07:32:25/10/2016