سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردو‌غان چاوتێبڕینی خۆی بۆ هەردوو شاری موسڵ و کەرکوک نەشاردەوە، هاوکات راشیگەیاند" ئەوان باب و منبەج کۆنترۆڵ دەکەن و یەپەگەی لێ دەردەکەن".
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تورکیادا ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند" دوای كۆنتڕۆڵكردنی باب به‌ره‌و مه‌نبه‌ج پێشڕه‌وی دهكهنو له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ی پاكده‌كه‌نه‌وه".
سەرۆک کۆماری تورکیا "به‌رده‌وامده‌بین له شه‌ڕی دژی داعش و یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مه‌نبه‌ج له رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده پاكده‌كه‌ینه‌وه یان خۆیان ده‌چن یان ئێمه ئه‌وان ده‌رده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان باسیله‌وه‌شكرد، جه‌رابلوس‌و راعیو دابق-یان له ده‌ستی داعش رزگاركردوهو ئێستا به‌ره‌و باب دهڕۆنو دواتریش به‌ره‌و مه‌نبه‌ج پێشڕه‌وی دهكهنو یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده له كوێ روبه‌رویان ببنه‌وه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ته‌ئكیدی كرده‌وه كاتێك دانوستان له‌سه‌ر كێشه‌ی عیراق‌و سوریا بكرێت، "ئێمه‌ش مافی یاسایی‌و مێژوویی خۆمان ده‌پارێزین".
ئۆردو‌غان وتیشی" براکانمان لە موسڵ و کەرکوک بەتەنها جێناهێڵین".