ئەدهەم بارزانی لەسەر پۆستی پارێژگاری سلێمانی هاتە دەنگ

ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  پارتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، ڕایگەیاندووە، ناکرێت کێشەی پۆستی پارێزگار بەو شێوەیە بمێنێتەوە و دەبێت چارەسەر بکرێت.

نوسینگەی ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ڕایگەیاندووە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ڕەوشی سیاسی و کارگێڕێ شاری سلێمانی و کێشەو پرسە هەنووکەیەکان کراوە و  ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، "وەکو پارتی هەر پڕۆژەیەک لەخزمەتی خەڵکی شاری سلێمانی بێت بەهەموو شێوەیەک ئێمە پشتگیری و پێداگری لەسەر دەکەین".

سەبارەت بە بۆشایی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانیش، ئەدهەم بارزانی وتوویەتی "پۆستێکی گرنگی لەو شێوەیە ناکرێت بەو جۆرە بمێنێتەوە،دەبێت کاری پێویست بکرێت بۆ چارەسەرکردنی، فڕاکسیۆنی پارتیش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوکار دەبێت".



PM:04:14:27/10/2016