ئەم ڕۆژانە دەبنە پشوو لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ی بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕۆژانی پشووەکانی خوێندنی تێدا دیاری کراوە.

بەپێی ئەو خشتەی ساڵنامەیە کۆی گشتی دەوام جگە لە ڕۆژانی پشوو وتاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ بە وەرزی یەکەم و دووەمەوە ١٧٩ ڕۆژە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو ساڵنامەیە خوێندن لە ١ی ١٠ەوە دەستیپێکردووە کە جگە لەوەی ئەو ڕۆژە پشوو بوو بۆیە دەوام تێیدا دەستی پێ نەکرا هاوکات تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەوام دەستی پێ نەکردووە




PM:08:16:27/10/2016